Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كۆمپانیای دانه‌غاز له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان زیادیكردووه‌

په‌یام

ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كۆمپانیای دانه‌غاز له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 12 زیادیكردوه‌.

كۆمپانیای دانه‌ غاز ئاشكرایكرد ئاستی به‌رهه‌مهێنانی غازی‌ سروشتی كۆمپانیاكه‌ به‌هۆی پێشكه‌وتنی كاره‌كانیان له‌هه‌رێمی كوردستان و میسر، به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه‌، به‌جۆرێك به‌رهه‌می‌ ڕۆژانه‌ی‌ بۆ 70 هه‌زار به‌رمیل هاوتای‌ نه‌وت زیادیكردووه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ ته‌واوكردنی‌ پڕۆژه‌ی‌ فراوانكردن و په‌ره‌پێدانی‌ كۆمپانیاكه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

دانه‌غاز ڕاشیگه‌یاندووه‌ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی كۆمپانیاكه‌ به‌راورد به‌نۆ مانگی‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌مساڵ، له‌ 62 هه‌زار به‌رمیل هاوتای نه‌وته‌وه‌ بۆ 70 هه‌زار به‌رمیل هاوتای نه‌وت له‌ڕۆژێكدا به‌رزبۆته‌وه‌.

پاتریك ئالمان وارد به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای دانه‌غاز له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاندوه‌، به‌رزبوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی كۆمپانیاكه‌ قه‌ره‌بووی دابه‌زینی نرخی نه‌وتی له‌چه‌ند مانگی ڕابردوودا كردووه‌ته‌وه‌.
سه‌باره‌ت به‌كاره‌كانیان له‌ هه‌رێمی كودستان ناوبراو ڕایگه‌یاندوه‌: له‌هه‌رێمی كوردستان ئاستی به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتیان له‌ 305 ملیۆن پێ سێجای‌ ڕۆژانه‌ بۆ 400 ملیۆن پێی سێجا به‌رزكردووه‌ته‌وه‌.


278 جار خوێندراوەتەوە
15/12/2018

بابەتی زیاتر