Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چه‌ند ڕێنمایيه‌ك بۆ دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌ركرا

په‌یام

له‌ نوسراوێكدا كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم به‌ واژۆی ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابوری، بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، چه‌ند ڕێنمایه‌كی نوێی بۆ دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست ده‌ركردوه‌.

 له‌به‌شێكی نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌، فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له‌كاتی داواكردنی پێداویستی فه‌رمانگه‌كاندا داده‌مه‌زرێن و، له‌كاتی دامه‌زراندنی فه‌رمانبه‌رێكی گرێبه‌ستیش له‌ شوێنی فه‌رمانبه‌رێكی تر پێویسته‌ هه‌مان بڕوانامه‌ و پسپۆڕییه‌تی هه‌بێت.

له‌به‌شێكی تری نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، ئه‌و كه‌سه‌ی به‌ گرێبه‌ست داده‌مه‌زرێت له‌ شوێنی فه‌رمانبه‌رێكی تر پێویسته‌ ئه‌و ساڵه‌ دابمه‌زرێت كه‌ فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ تێیدا فه‌سڵكراوه‌و، هه‌روه‌ك پێویسته‌ وێنه‌ی نوسراوی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌ی له‌كارلادراوه‌ هاوپێچی نوسراوی ئه‌و كه‌سه‌ بكرێت كه‌ له‌شوێنی داده‌مه‌زرێت.

له‌ ساڵی 2012دا به‌ بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێم فه‌رمانبه‌ری گرێبه‌ست له‌ داموده‌زگا حكومییه‌كان دامه‌زراو، به‌پێی ڕێنماییه‌كی وه‌زاره‌تی داراییش هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك سێ ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت ده‌كرێته‌ هه‌میشه‌یی،به‌ڵام پێشتر وه‌زیری دارایی ڕایگه‌یاندبوو، به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ ناتوانن فه‌رمانبه‌ره‌كان بكرێنه‌ هه‌میشه‌یی.

530 جار خوێندراوەتەوە
15/12/2018

بابەتی زیاتر