Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران به‌مه‌رج ئاماده‌ی دیالۆگه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا


په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند، به‌و مه‌رجه‌ی رێز له‌ ده‌ره‌نجامه‌كانی بگیرێت، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌ی دیالۆگی راسته‌وخۆیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.


محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران رایگه‌یاند،  له‌ هه‌موو شوێنێك جیاوازیی بیروڕا ده‌بێت و له‌ ئێرانیش له‌سه‌ر ئاستی جیاجیا بابه‌تی مشتومڕ هه‌یه‌ و رایگه‌یاندووه‌، له‌كاتێكدا هه‌ندێك لایه‌ن پێیان وایه‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی خراپه‌ و پێویسته‌ ئه‌مریكا به‌ ئه‌ركی خۆی هه‌ستێت و هه‌ندێكیش رێككه‌وتنه‌كه‌ به‌باش ده‌زانن و پێیان وایه‌ واشنتۆن به‌ كشانه‌وه‌ی له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌، دۆڕاوه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران راشیگه‌یاندووه‌، واشنتۆن به‌كشانه‌وه‌ی له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌، بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی پێشێلكردووه‌ و به‌ گه‌مارۆی ئابووری هه‌ڕه‌شه‌ی له‌وانه‌ش كردووه‌ كه‌ ئه‌و بڕیاره‌یان پێشێلنه‌كردووه‌.

 محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ كه‌ مافی كشانه‌وه‌ لای ئه‌مریكایه‌ له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ و گوتوویه‌تی: "به‌ڵام ئێمه‌ تا ئه‌و كاته‌ی له‌ به‌رژه‌وه‌ندیان بێت، پابه‌ند ده‌بین به‌ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه‌".  

304 جار خوێندراوەتەوە
16/12/2018

بابەتی زیاتر