Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌ره‌نسا.. پۆلیس به‌ گازی‌ بیبه‌ر رووبه‌ڕووی‌ خۆپیشانده‌ران ده‌بێته‌وه‌


په‌یام

دوێنێش خۆپیشاندانی‌ هێڵه‌ك زه‌رده‌كان له‌ فه‌ره‌نسا درێژه‌ی‌ هه‌بوو، پۆلیسی‌ ئه‌و وڵاته‌ش به‌ گازی‌ بیبه‌ر وه‌ڵامی‌ خۆپیشانده‌رانی‌ دایه‌وه‌.

دوێنێ بە درێژای رۆژ پۆلیسی فەڕەنسا لە شاری پاریس بە گازی بیبەر رووبەڕووی خۆپیشاندەرانی یەلەک زەردەکان بووەوە و لە میانی خۆپیشاندانەکاندا، ١٦٨ کەس دەستگیر کران.

خۆپیشاندانەکان لە سەرەتادا بەھۆی گرانی سووتەمەنی دەستیپێکرد و پاشانیش گۆڕا بۆ رق و توڕەبوون لە دژی ئیدارەی سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، خۆپیشاندانەکان تاکو ئێستا لە سەرتاسەری وڵات بەردەوامە. 

خۆپیشاندەران بەڵێنەکانی ماکرۆن-یان وەک پێویست نەزانی و لە پێنجەمین ھەفتەی خۆپیشاندانەکاندا، دووبارە خەڵک لە شەقامی چامپس- ئیلیزێ و گۆڕەپانی ئۆپێرا کۆبوونەوە. 

لەگەڵ ئەوەی ژمارەی خۆپیشاندەرانی ئەم ھەفتەیە لەچاو ھەفتەکانی پێشوو کەمتر بوو، بەڵام پۆلیسی ناوچەکە رووبەڕووی ئەو خۆپیشاندەرانە بووەوە. 

لەلایەکی دیکەش، راگەیاندنەکانی فەڕەنسا ئاماژەیان بەوەدا لە میانی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ شەممەدا، ١٦٨ کەس  دەستگیر کراون و ھەفتەی رابردووش ھەزار و ٢٠٠ کەس دیکە دەستگیر کرابوون.

130 جار خوێندراوەتەوە
16/12/2018

بابەتی زیاتر