Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رێكه‌وتنی تایبه‌ت به‌ گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌


په‌یام

نوێنه‌رانی‌ 200 وڵات پاش دوو هه‌فته‌ له‌ گفتوگۆی‌ چڕ، له‌سه‌ر چۆنێتیی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ پاریس ڕێككه‌وتن. بڕیاره‌ ڕێككه‌وتنه‌كه‌ له‌ ساڵی‌ 2020ـه‌وه‌ بچێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

بیستوچواره‌مین كۆبوونه‌وه‌ی‌ تایبه‌ت به‌ گۆڕانكارییه‌كانی‌ كه‌شوهه‌وا، له‌ ڕۆژی‌ چواری‌ ئه‌م مانگه‌ له‌ شاری‌ كاتۆڤیچیی‌ پۆڵه‌ندا، كه‌ شارێكی‌ پیشه‌سازییه‌، ده‌ستی‌ پێ‌ كرد، ئامانج لێی‌ دانانی‌ نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بوو بۆ چۆنێتیی‌ جێبه‌جێكرنی‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ پاریسی‌ تایبه‌ت به‌ ئاووهه‌وا.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵاتان به‌ڕێوه‌ چوو و، دوو هه‌فته‌ گفتوگۆكانی‌ به‌رده‌وام بوون.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی‌ پۆڵه‌ندا، وڵاتانی‌ جیهان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دیاریكردنی‌ ئاستی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ گازه‌ زیانبه‌خشه‌كان و ڕێكخستنی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ ئه‌و گازانه‌ به‌پێی‌ ستانداردێك. هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتن تا كۆبوونه‌وه‌ی‌ دواتری‌ وڵاتان سه‌باره‌ت به‌ پرسی‌ پیسبوونی‌ كه‌شوهه‌وا، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ گازه‌ زیانبه‌خشه‌كان بخه‌نه‌گه‌ڕ.

ئه‌مریكا كه‌ له‌ گه‌وره‌ترین وڵاتانی‌ ئابووریی‌ جیهانه‌، هه‌رچه‌نده‌ پێشتر له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ پاریس كشاوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌ڵگه‌نامه‌ی‌ كۆتایی‌ ڕێككه‌وتنی‌ پۆڵه‌ندای‌ واژوو كردووه‌.
وڵاتانی‌ به‌شداربوو پێیان وایه‌ كه‌ ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ نوێیه‌، ده‌توانێت ئامانجه‌كانی‌ ڕێككه‌تننامه‌ی‌ پاریس به‌دی‌ بهێنێت.

به‌پێی‌ ڕێككه‌تننامه‌ی‌ پاریس، وڵاتان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێككه‌وتوون كه‌ تا ساڵی‌ 2030 ئاستی‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ گازی‌ دووه‌م ئۆكسیدی‌ كاربۆن به‌راورد به‌ ئاستی‌ ئێستا له‌سه‌دا 55 كه‌مبكه‌نه‌وه‌، تا ئاستی‌ گه‌رمبوونی‌ گۆی‌ زه‌وی‌ بۆ كه‌متر له‌ دوو پله‌ی‌ سیلیزی‌ دابه‌زێت.

306 جار خوێندراوەتەوە
16/12/2018

بابەتی زیاتر