Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

" ده‌بێت پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ له‌سه‌دا 14 بێت نه‌ك له‌سه‌دا 12 "


په‌یام

په‌رله‌مانتارێكی‌ كورد له‌ به‌غدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: به‌پێی‌ ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق، ده‌بێت پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌ له‌سه‌دا 14 ده‌بێت نه‌ك له‌سه‌دا 12و پۆینت 67 كه‌ دیاری‌ كراوه‌.

مه‌یاده‌ نه‌جار، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕایگه‌یاند "نوێنه‌رانی‌ كورد له‌ به‌غدا كاریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ به‌شه‌ بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌ له‌سه‌دا 21 و پۆین 67ـه‌، زیاد بكرێت".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ ده‌ڵێت "ئه‌و ڕاپۆرته‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق پێشكه‌شی كردووه‌، ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ ئیستیحقاقی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌دا 14یه‌ نه‌ك له‌سه‌دا  12".
وتیشی‌ "له‌ ئێستادا كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌شه‌ بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 17ی‌ جاران".

مه‌یاده‌ نه‌جار ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات "نه‌ك ته‌نها ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ پشكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو ئه‌ندامانی دیكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌ پارێزگاكانی دیكه‌ش گله‌ییان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای‌ بوودجه‌ی 2019ی عێراق هه‌یه‌".

286 جار خوێندراوەتەوە
16/12/2018

بابەتی زیاتر