Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ناوخۆی ئه‌مریكا ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه‌

په‌یام

دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند: وه‌زیری ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی، له‌ كۆتایی ئه‌مساڵ واز له‌ كاره‌كه‌ی ده‌هێنێت و ده‌ست له‌كارده‌كێشێته‌وه‌.

دۆناڵد تره‌مپ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند: ریان زینك وه‌زیری ناوخۆ، له‌ دوای دوو ساڵ خزمه‌تكردن، له‌ كۆتایی ئه‌مساڵ واز له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌هێنێت، هاوكات سوپاسی ده‌كات به‌هۆی ئه‌و خزمه‌تانه‌ی پێشكه‌شی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌. 

تره‌مپ راشیگه‌یاند: هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌و ناوه‌ راده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ده‌بێته‌ جێگره‌وه‌ی وه‌زیری ناوخۆ. 

زینك له‌وه‌ته‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك وه‌زیری ناوخۆی ئه‌مریكا به‌هۆی بڕیاره‌ سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی هه‌میشه‌ له‌ ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدڕاڵی دا بووه‌. 

329 جار خوێندراوەتەوە
16/12/2018

بابەتی زیاتر