Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ به‌ڵێنی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌نی به‌ ئه‌ردۆغان داوه‌

په‌یام

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند: سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ سه‌رۆكی توركیای ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ واشنتۆن كار له‌سه‌ر ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌نی سه‌رۆكی ڕێكخراوی خزمه‌ت به‌ ئه‌نكه‌ره‌، ده‌كات.

(مه‌ولود چاویش ئۆغلۆ) وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ میانی كۆڕبه‌ندی ده‌وحه‌ ڕایگه‌یاند: له‌ په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی گروپی 20 وڵاته‌ ئابوورییه‌كه‌ی جیهان له‌ ئه‌رجه‌نتین تره‌مپ به‌ڵێنی به‌ ئه‌ردۆغان داوه‌ گوله‌ن‌و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ ڕاده‌ست بكاته‌وه‌ كه‌ توركیا به‌ پلاندانه‌ری كوده‌تا سه‌ربازییه‌ شكستخواردووه‌كه‌ی ساڵی 2016 تۆمه‌تباریان ده‌كات.

مانگی ڕابردوو سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕه‌تیكرده‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره‌كانی دۆسیه‌ی‌ كوشتنی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووس به‌ڵێنی ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی گوله‌نی به‌ توركیا دابێت.

فه‌تحوڵڵا گوله‌نی 77 ساڵ كه‌سایه‌تییه‌كی ئایینی توركیه‌، نزیك به‌ 20 ساڵه‌ توركیای به‌جێهێشتووه‌‌و له‌ ئه‌مریكا نیشته‌جێیه‌، گوله‌ن دامه‌زرێنه‌ری ڕێكخراوی (خزمه‌ت)ه‌‌و تا ساڵی 2013 هاوپه‌یمانی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا بووه‌، به‌ڵام له‌و به‌رواره‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و پارته‌ تێكچووه‌.


265 جار خوێندراوەتەوە
16/12/2018

بابەتی زیاتر