Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌لجیكا.. دژ به‌ یاسای نوێى كۆچ، هه‌زاران كه‌س ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی

په‌یام

له‌ بڕۆكسلی ثايتةختى به‌لجیكا هه‌زاران كه‌س دژ به‌ یاسای نوێی كۆچ‌و مامه‌ڵه‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ران ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی.

ڕاگه‌یاندنه‌كانی وڵاتی به‌لجیكا بڵاویانكرده‌وه‌ "توندوتیژیی خۆپیشاندانه‌كان دوای‌ ئه‌وه‌ هات نزیكه‌ی‌ پێنج هه‌زار خۆپیشانده‌ر به‌ به‌رد ڕووبه‌ڕووی پۆلیس بوونه‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش به‌ دار و گازی فرمێسكڕێژ و ئاو، به‌رپه‌رچیان دانه‌وه‌".

خۆپیشانده‌رانی بڕۆكسل هه‌ڵمه‌ته‌كانی ئه‌مدواییه‌ی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان دژ به‌ په‌نابه‌رانی نایاسایی ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ خۆی له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركردنی خێزانه‌كان‌و منداڵه‌كانیان له‌ ناوه‌نده‌كانی تایبه‌ت به‌ په‌نابه‌ران‌و دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی دیكه‌یاندا ده‌بینێته‌وه‌.

دوابه‌دوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ مادده‌‌و بڕگه‌كانی، یاسای نوێی كۆچ له‌ سه‌ره‌تای‌ ساڵی داهاتووه‌وه‌ ده‌چێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ به‌لجیكییه‌كان دژ به‌ په‌یماننامه‌ی‌ (كۆچ‌و په‌نابه‌ریی) خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا كه‌ چه‌ند ڕۆژێك له‌ مه‌وبه‌ر نزیكه‌ی‌ 150 وڵات له‌ مه‌راكیشی پایته‌ختی مه‌غریب واژۆیان له‌سه‌ر كرد.


760 جار خوێندراوەتەوە
16/12/2018

بابەتی زیاتر