Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌ڕله‌مانتارانی به‌ریتانیا داوا ده‌كه‌ن ڕقلێبوونه‌وه‌ی موسڵمانان به‌ ڕه‌گه‌زپه‌رستیی ئه‌ژمار بكرێت


په‌یام

په‌ڕله‌مانتارانی به‌ریتانیا داوا ده‌كه‌ن تاوانه‌كانی ڕقلێبوونه‌وه‌ی موسڵمانان به‌ (ڕه‌گه‌زپه‌رستیی) ئه‌ژمار بكرێت.


ڕۆژنامه‌ی‌ (ئیندپندنت)ی بڵاویكرده‌وه‌ "53 ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی به‌ریتانیا داوایه‌كیان خستووه‌ته‌ به‌رده‌م حكومه‌ت تا چاو به‌ پێناسه‌ی (ئیسلامۆفۆبیا)دا بگێڕێته‌وه‌"‌و ده‌ڵێن: "ناكرێ چیتر ئه‌و ڕه‌گه‌زپه‌رستییه‌ی موسڵمانان ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه‌ قبوڵ بكرێت".

به‌پێی هه‌واڵی ڕۆژنامه‌كه‌، ئه‌و په‌ڕله‌مانتارانه‌ پێیانوایه‌ نه‌بوونی پێناسه‌یه‌ك بۆ ئه‌و جیاكارییه‌ی‌ موسڵمانان له‌ به‌ریتانیا پێیه‌وه‌ گرفتارن بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی سكاڵا له‌سه‌ر تاوانه‌كانی ڕقلێبوونه‌وه‌ تۆمار نه‌كرێن.

ئه‌و په‌ڕله‌مانتارانه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن "دیارده‌كانی ڕقلێبوونه‌وه‌‌و ترس له‌ ئیسلام كه‌ به‌ (ئیسلامۆفۆبیا) ناسراوه‌، ته‌نها گرفتی موسڵمانه‌كان نییه‌، به‌ڵكو گرفتی ئه‌و كه‌سانه‌شه‌ كه‌ گومان هه‌یه‌ موسڵمان بووبن، بۆیه‌ پێویسته‌ پێناسه‌ی ئیسلامۆفۆبیا وا دابڕێژرێته‌وه‌ كه‌ "جۆرێكه‌ له‌ ڕه‌گه‌زپه‌رستیی كه‌ موسڵمانان‌و ئه‌وانه‌ش كه‌ وا گومان ده‌كرێت موسڵمان بن، به‌ ئامانج ده‌گرێت".

به‌پێی زانیارییه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا، له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا له‌ ئینگلته‌را و وێڵز تاوانه‌كانی ڕقڵێبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئایین به‌ ڕێژه‌ی دوو هێنده‌ زیادی كردووه‌، به‌ جۆرێك له‌ ماوه‌ی ساڵانی 2017‌و 2018ـه‌دا 71 هه‌زار تاوانی ڕقلێبوونه‌وه‌‌و ڕگه‌زپه‌رستیی تۆمار كراون.


359 جار خوێندراوەتەوە
17/12/2018

بابەتی زیاتر