Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وته‌بێژی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان: شاندی‌ تاڵیبان و ئه‌مریكا له‌ ئیمارات كۆده‌بنه‌وه‌

په‌یام

وته‌بێژی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شاندی‌ تاڵیبان و ئه‌مریكا له‌ ئیمارات كۆده‌بنه‌وه‌. 

زه‌بیحوڵڵا موجاهید، وته‌بێژی‌ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، ڕایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ شاندێكی ئه‌مریكا له‌ ئیمارات سه‌باره‌ت به‌ پرۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ له‌ ئه‌فغانستان، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئه‌نجام ده‌دات".

وته‌بێژی‌ تاڵیبان ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ "نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ك له‌ سعوودیه‌ و، پاكستان و ئیمارات له‌ دانوستانه‌كه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن". 

زه‌بیحوڵڵا موجاهید، زانیاریی‌ سه‌باره‌ت به‌ ورده‌كاریی‌ ناوه‌رۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاشكرا نه‌كردووه‌. به‌ڵام پێشتر به‌رپرسێكی‌ باڵای‌ تاڵیبان به‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ بی‌ بی‌ سی‌ ڕایگه‌یاندبوو "به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی‌ نووسنگه‌ی‌ تاڵیبان له‌ قه‌ته‌ر، سه‌فه‌رێكیان بۆ پاكستان ئه‌نجام داوه‌ تا به‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شاندی‌ ئه‌مریكا، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ بزووتنه‌وه‌كه‌ كۆببنه‌وه‌".

ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردوو عمران خان سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان، دوای دیداری له‌گه‌ڵ زاڵمای خه‌لیلزاد نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ ئاشتی‌ له‌ ئه‌فغانستان، ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ نێوان شاندێكی ئه‌مریكا و شاندێكی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ساز ده‌كرێت.

پێشتریش زاڵمای خه‌لیلزاد له‌ مانگی تشرینی دووه‌می ڕابردوو، له‌ چوارچێوه‌ی‌ هه‌وڵه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ ئاشتی‌ له‌ ئه‌فغانستان، بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ دانوستانی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی تاڵیبان له‌ قه‌ته‌ر ئه‌نجام دابوو.


126 جار خوێندراوەتەوە
17/12/2018

بابەتی زیاتر