Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سعوودیه‌، هه‌ردوو بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ره‌تده‌كاته‌وه‌

په‌یام

ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ سعوودیه‌ هه‌ردوو بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی دۆسیه‌ی كوشتنی رۆژنامه‌نووس، جه‌مال خاشقجی و جه‌نگی یه‌مه‌ن ره‌تده‌كاته‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات ئه‌و دوو بڕیاره‌ ده‌ستوه‌ردانێكی روونه‌ له‌ كاروباری ناوخۆدا.

به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ فه‌رمی‌ سعوودیه‌ "ئه‌نجوومه‌نی پیران ئه‌و دوو بڕیاره‌ی له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ و تۆمه‌تباركردن كه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌ ده‌ركردووه‌، هه‌روه‌ها دوو بڕیاره‌كه‌، ده‌ستوه‌ردانێكی روونه‌ له‌ كاروباری ناوخۆدا، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ رۆڵی سعوودیه‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی هه‌رێمیی و نێوده‌وڵه‌تی له‌به‌رچاو نه‌گیراوه‌".

سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ی جه‌مال خاشقجی له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ سعوودیه‌ پێشتر جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌ رووداوی كوشتنی هاووڵاتی، جه‌مال خاشقجی تاوانێكی ره‌تكراوه‌یه‌ و گوزارشت له‌ سیاسیه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی وڵاتدا ناكات. 

سه‌باره‌ت به‌ جه‌نگی یه‌مه‌نیش سعوودیه‌، له‌و هه‌وڵانه‌ی به‌رده‌وامه‌ كه‌ به‌ ئامانجی گه‌یشتنی لایه‌نه‌كان یه‌مه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ قه‌یرانی ئه‌و وڵاته‌ خستوویه‌تییه‌گه‌ڕ. 

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ كاردانه‌وه‌ی‌ وڵاتان به‌رامبه‌ر سعودییه‌،سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا، رایگه‌یاند كه‌ حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌ دوای رێگه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی بهێنێت به‌گرێبه‌ستێكی فرۆشتنی چه‌ك به‌ سعوودیه‌، كه‌ به‌هاكه‌ی‌ بایی 15 ملیار دۆلاره‌ و له‌ سه‌رده‌می حكوومه‌ته‌كه‌ی ستیڤن هاربه‌ر كه‌ له‌ ساڵی 2006 تا ساڵی 2015دا سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا بوو له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ واژووكرابوو.
به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌، كه‌نه‌دا بۆ ماوه‌ی 14ساڵ، زرێپۆش به‌ سعوودیه‌ ده‌فرۆشێت.


427 جار خوێندراوەتەوە
17/12/2018

بابەتی زیاتر