Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. 380 هه‌زار منداڵی سووری له‌ ئاواره‌ییدا له‌دایكبوون

په‌یام

وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا ئاشكرایده‌كات له‌دوای هه‌ڵایسانی جه‌نگی ناوخۆیی و ئاواره‌بوونی هاوڵاتیانی سوریا،  380 هه‌زار منداڵی سوری له‌ توركیا له‌دایكبوون. 

به‌پێی‌ ئامارێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ توركیا، 380 هه‌زار منداڵی سووری له‌ توركیا له‌دایكبوون، سوله‌یمان سۆیڵو وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ ئه‌و وڵاته‌ش، ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان  رێگه‌ بدات و یاسایه‌كی‌ تایبه‌تی‌ بۆ ده‌ربچوێنێت، ئه‌وا به‌ نیازن سه‌رجه‌م له‌ دایكبووه‌كان بكه‌ن به‌ هاوڵاتی‌ توركی‌ و مافی‌ هاوڵاتی‌ بونیان پێبده‌ن". 

سوله‌یمان سۆیڵو وتیشی‌ "به‌هاووڵاتیبوونی ئه‌م منداڵانه‌ گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێنانی برایه‌تییه‌ بۆ سه‌د ساڵی داهاتوو، تا ئه‌مڕۆش 36 هه‌زار كه‌سی پێگه‌یشتوومان كردووه‌ته‌ هاووڵاتیی توركیا، 36 هه‌زار منداڵیشیان هه‌یه‌. 28 هه‌زار له‌مانه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی رابردوودا مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه‌".

146 جار خوێندراوەتەوە
17/12/2018

بابەتی زیاتر