Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ چوار ساڵی‌ رابردوودا نزیكه‌ی‌ 11 هه‌زار كۆچبه‌ر له‌ ده‌ریای ئیجه‌دا خنكاون

په‌یام

وه‌زیری ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا زیاتر له‌ 10 هه‌زار و 771 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ ده‌ریای ئیجه‌دا خنكاون.

سوله‌یمان سۆیڵو، وه‌زیری ناوخۆی توركیا،رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی‌ چوار سالێ‌ رابردوودا، له‌ نێوان ساڵه‌كانی‌، 2014 - 2018 دا 10 هه‌زار و 771 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ ده‌ریای ئیجه‌دا خنكاون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ده‌ریای ئیجه‌دا خنكاون ته‌مه‌نیان له‌ نێوان سێ مانگی، شه‌ش مانگی تا 60 ساڵی و 70 ساڵیدا بووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، له‌ ساڵی 2018 دا هه‌زار و 269 كۆچبه‌ر له‌ رێگه‌ی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ خۆیان گه‌یاندووه‌ته‌ وڵاتانی ئه‌وروپا.

پێشتر رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی ژماره‌ی قوربانیانی 11 مانگی رابردووی له‌كاتی كۆچكردندا بڵاوكردبووه‌وه‌ و رایگه‌یاندبوو، له‌ 11 مانگی ساڵی 2018 دا دوو هه‌زار و 119 كۆچبه‌ر له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا خنكاون.


147 جار خوێندراوەتەوە
17/12/2018

بابەتی زیاتر