Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قه‌ته‌ر: وڵاتانی‌ گه‌مارۆده‌ر گفتوگۆكانی‌ چاره‌سه‌ری‌ قه‌یرانی‌ كه‌نداو په‌ك ده‌خه‌ن

په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ڕایگه‌یاند: ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ گه‌مارۆیان خستووه‌ته‌ سه‌ر قه‌ته‌ر، گفتوگۆكانی‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كه‌ په‌ك ده‌خه‌ن. ده‌شڵێت: سه‌پاندنی‌ سزای‌ تاكلایه‌نه‌ی‌ ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێراندا، ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری‌ ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ نییه‌.

محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئالسانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، ڕایگه‌یاند "هیچ به‌روه‌وپێشچوونێك بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و گه‌مارۆیانه‌ی كه‌ به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا سه‌پێندراوه‌، له‌ ئارادا نییه‌".

وتیشی‌ "له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی كه‌نداودا، میری كوه‌یت داوای كردووه‌ قه‌یرانه‌كه‌ تێپه‌ڕێندرێت، به‌ڵام ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌ گه‌مارۆییان به‌سه‌ر قه‌ته‌ردا سه‌پاندووه‌، گفتوگۆكانی‌ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی كه‌نداو، په‌ك ده‌خه‌ن".

ئالسانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ له‌باره‌ی‌ به‌رده‌وامیدان به‌ جه‌نگ له‌ یه‌مه‌ن به‌بێ هیچ هۆكارێك و، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان له‌ ماوه‌كانی ڕابردوودا ناكۆكییان هه‌بووه‌". 

هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئاراسته‌ی سیاسه‌تی ئیماراتیشدا ناكۆكن به‌ تایبه‌ت به‌هۆی‌ پاڵپشتیكردن له‌ ڕێكخراوێكی توندڕه‌و له‌ چوارچێوه‌ی‌ كوده‌تای سه‌ربازیی لیبیا، هه‌روه‌ها پاڵپشتیكردن له‌ تێكدانی‌ سه‌قامگیریی سۆماڵ و دابه‌شكردنی یه‌مه‌ن".

سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵی ئه‌مریكا له‌ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی كه‌نداودا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ ئیداره‌ی ئه‌مریكا ڕۆڵێكی گرنگ ده‌گیرێت. سزاكانی‌ ئه‌مریكایشی‌ به‌ "هه‌نگاوێكی‌ تاكلایه‌نه‌ ناوبرد كه‌ ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ر نییه‌ بۆ كێشه‌كه‌".


236 جار خوێندراوەتەوە
17/12/2018

بابەتی زیاتر