Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ڕووسیا و توركیا و ئێران له‌ جنێڤ كۆده‌بنه‌وه‌

په‌یام

سبه‌ینێ‌ وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ڕووسیا و توركیا و ئێران له‌ جنێڤ كۆده‌بنه‌وه‌. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌ندامانی‌ كۆمیته‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا ئاشكرا بكه‌ن.

ئاژانسی‌ ئه‌نادۆڵی‌ توركی‌ بڵاویكرده‌وه‌ "به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ دیپلۆماتییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتوون، سبه‌ینێ مه‌ولوود چاوشئۆغڵوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له‌ ئۆفیسی جنێڤی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئێران و، سێرگی‌ لاڤرۆڤ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ڕووسیا، كۆده‌بێته‌وه‌".

كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ستیڤان دی میستورا، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا، به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ئاژانسی‌ ئه‌نادۆڵ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌ندامانی‌ كۆمیته‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا له‌لایه‌ن وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌و سێ‌ وڵاته‌وه‌ ئاشكرابكرێن".

له‌ چوارچێوه‌ی بڕیاری ژماره‌ 2254ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به‌ قۆناغی ڕاگوزه‌ری سیاسی له‌ سووریا، پێشنیار كرابوو سه‌رله‌نوێ ده‌ستووری ئه‌و وڵاته‌ بنووسرێته‌وه‌. له‌ كۆنگره‌ی دیالۆگی نیشتمانیشدا كه‌ له‌ ڕووسیا به‌ڕێوه‌چوو، لایه‌نه‌كانی سووریا و نوێنه‌رانی ڕووسیا، ئێران، توركیا و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، بڕیاریان دا لیژنه‌یه‌كی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستوور پێكبهێنن.

هه‌رچه‌نده‌ توركیا دژایه‌تیی‌ هه‌بوونی‌ نوێنه‌ری‌ هێزه‌كانی‌ سووریای‌ دیموكرات به‌ سه‌ركردایه‌تیی‌ یه‌په‌گه‌ له‌ كۆمیته‌ی‌ نووسینه‌وه‌ی‌ ده‌ستووردا ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و هێزانه‌ نزیكه‌ی‌ یه‌ك له‌سه‌ر سێی‌ خاكی‌ سووریایان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ و، ڕووسیاش پێشتر جه‌ختی‌ له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ به‌بێ‌ ئه‌وان كێشه‌ی‌ سووریا چاره‌سه‌ر ناكرێت. 


116 جار خوێندراوەتەوە
17/12/2018

بابەتی زیاتر