Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

‌ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە

په‌یام

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق كۆده‌بێته‌وه‌، به‌پێی كارنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ش، كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ته‌واوده‌كرێت.

به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ سێ بڕگه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت و ده‌نگ به‌ ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌درێت.

بڕگه‌ی یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ سه‌یركردنی ئه‌و تانانه‌ی له‌باره‌ی راستی ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتاران پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كراوه‌.

له‌ بڕگه‌ی دووه‌میشدا ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌مواركردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌درێت.

له‌ بڕگه‌ی‌ سێیه‌می كارنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق ده‌درێت.

به‌پێی زانیارییه‌كان به‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیارێكی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق به‌ لابردنی فالح فه‌یاز له‌ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، پێده‌چێت فه‌یاز له‌ كاندیدی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بكشێته‌وه‌، به‌مه‌ش مه‌رجی ڕه‌وتی سه‌در بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی دێته‌دی، به‌ڵام مه‌رجی یه‌كێتی نیشتیمانی و به‌شێك له‌ سونه‌كان بۆ گۆڕانكاری له‌ كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كانی داد و ناوخۆ ده‌مێنێته‌وه‌.

315 جار خوێندراوەتەوە
18/12/2018

بابەتی زیاتر