Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ردۆگان: با چیتر كه‌س به‌ ته‌مای‌ چاره‌سه‌ری‌ ئاشتییانه‌ نه‌بێـت


په‌یام

سه‌رۆككۆماری توركیا سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ر پرسی‌ كورد له‌ وڵاته‌كه‌ی‌ ڕایگه‌یاند: با چیتر كه‌س به‌ ته‌مای‌ چاره‌سه‌ری‌ ئاشتییانه‌ نه‌بێـت. ده‌شڵێت: سه‌باره‌ت به‌ هێرش بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی‌ فورات وه‌ڵامی‌ ئه‌رێنیی‌ له‌ تره‌مپ وه‌رگرتووه‌.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، له‌ وتارێكدا له‌ گۆڕه‌پانی مه‌ولانای شاری قۆنیا، ڕایگه‌یاند "هه‌وڵیان دا له‌ ڕێگه‌ی ئاشتییه‌وه‌ پرسی كورد چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ شاره‌ گه‌وره‌كان خه‌نده‌ق لێدراوه‌ و بۆمب ته‌قێندراوه‌ته‌وه‌".

ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كورد له‌ وڵاته‌كه‌ی‌، له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند "له‌مڕۆ به‌دواوه‌ با چیتر كه‌س چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ری‌ ئاشتییانه‌ نه‌بێت".

له‌باره‌ی‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی‌ فوراتیش، سه‌رۆككۆماری‌ توركیا وتی‌ "له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا كه‌ له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا ئه‌نجامی‌ داوه‌، وه‌ڵامی‌ ئه‌رێنیی‌ بۆ ئه‌نامدانی‌ ئه‌و هێرشه‌ وه‌رگرتووه‌".

ئه‌ردۆغان جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "هاوشێوه‌ی‌ عه‌فرین هێرش بۆ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورتیش ئه‌نجام ده‌ده‌ن و، وتی‌ "ره‌نگه‌ شه‌وێك له‌ناكاو هه‌ڵبكوتنه‌ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌".

ئه‌م قسانه‌ی‌ ئه‌ردۆغان له‌ كاتێكدایه‌ هه‌فته‌ی‌ ڕابردوو وه‌زاره‌تی‌ به‌رگریی‌ ئه‌مریكا دژایه‌تیی‌ بۆ هه‌ر هێرشێك له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ فورات ڕاگه‌یاند و، هه‌نگاوێكی‌ له‌و شێوه‌یه‌ی‌ به‌ هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ ناوبرد. 

611 جار خوێندراوەتەوە
18/12/2018

بابەتی زیاتر