Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی فه‌ره‌نسا داوا له‌ هێله‌ك زه‌رده‌كان ده‌كات كۆتایی به‌ خۆپیشاندان بهێنن


په‌یام

وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا، رایگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ ئیتر هێله‌ك زه‌رده‌كان كۆتایی به‌ كاره‌كانی دانانی به‌ربه‌ست له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بهێنن.


كریستۆف كاستانه‌ر وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا،  له‌میانی سه‌ردانێكیدا بۆ شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، لێدوانی له‌باره‌ی خۆپیشاندانی هێله‌ك زه‌رده‌كان پێشكه‌ش كرد 
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا ووتی‌ پێویسته‌ ئیتر هێله‌ك زه‌رده‌كان كۆتایی به‌ دانانی به‌ربه‌ست له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات بهێنن.

 كاستانه‌ر ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد له‌ ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ هه‌شت كه‌س گیانی له‌ده‌ستدا و  هیچ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا بوونی نه‌بووه‌ به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی خه‌ڵك تێدا گیان له‌ده‌ستبدات .

وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا وتیشی كاره‌كانی كردنه‌وه‌ی رێگاكان ده‌ستیپێكردووه‌ و نابێ ئابووری وڵات به‌دانانی به‌ربه‌ست له‌سه‌ رێگاكان ئیفلیج بكرێت 
خۆپیشاندانه‌كانی فه‌ره‌نسا له‌ سه‌ره‌تادا به‌هۆی گرانی سووته‌مه‌نی ده‌ستیپێكرد و پاشانیش گۆڕا بۆ رق و توڕه‌بوون له‌ دژی ئیداره‌ی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا و ئێستا له‌ سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵات به‌رده‌وامه‌ 


257 جار خوێندراوەتەوە
18/12/2018

بابەتی زیاتر