Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

‌دانیشتنی پەرلەمانی عیراق بۆ رۆژی پێنجشەممە دواخرا


په‌یام

په‌رله‌مانی عێراق سێ وه‌زیری دیكه‌ی له‌ كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی په‌سند كرد و، دوو كاندیدشی‌ ڕه‌تكرده‌وه‌. كێشه‌ی‌ پۆستی‌ وه‌زیرانی‌ داد و ناوخۆ و به‌رگرییش به‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوی‌ ماوه‌ته‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراقدا پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر پێنج كاندیدی‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ بۆ پۆستی‌ وه‌زیی‌ كابینه‌كه‌ی‌ به‌ڕێوه‌ چوو.

له‌ ده‌نگدانه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ قوسه‌ی سوهێل بۆ پۆستی‌ وه‌زیری خوێندنی باڵا و، عه‌بدولئه‌میر حه‌مدانی بۆ پۆستی‌ وه‌زیری ڕۆشنبیری و، نووری دلێمی بۆ پۆستی‌ وه‌زیری پلاندانان، توانییان متمانه‌ی‌ زۆرینه‌ی‌ په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ست بهێنن.

به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌ سه‌با خه‌یره‌دین تائی كه‌ كاندید بوو بۆ پۆستی‌ وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و، هه‌نا‌و ئیمانوئێل گۆرگیس بۆ پۆستی‌ وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران، نه‌یانتوانی‌ متمانه‌ی‌ په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ست بهێنن.

بڕیاره‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ وه‌زیره‌ په‌سه‌ندكراوه‌كان سوێندی‌ یاسای بخۆن و، له‌ ماوه‌ی 48 كاتژمێری‌ داهاتووشدا دوو كاندیدی‌ دیكه‌ بۆ ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌ پێشكه‌ش بكرێن

288 جار خوێندراوەتەوە
18/12/2018

بابەتی زیاتر