Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تێریزا مای: بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ریفراندۆمێكی دیكه‌ ناكه‌ینه‌وه‌


په‌یام

سه‌رۆك وه‌زیری به‌ڕیتانیا له‌په‌رله‌مانی ووڵاته‌كه‌ی ڕیكه‌وتنی جوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا یه‌كلاده‌كاته‌وه‌.


تێرێزا مه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ڕیتانیا له‌ وتارێكدا له‌نێو په‌رله‌مان رایگه‌یاند: ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ په‌رله‌مان تاوه‌كو ده‌نگدان له‌سه‌ر پلانی جیابوونه‌وه‌ له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌نجام بدرێت و به‌ڵێنیشیدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی ئێستای ناوخۆی به‌ڕیتانیا گره‌نتی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا وه‌ربگرێت.

مه‌ی وتیشی: ده‌زانێت ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ لای هه‌موان په‌سه‌ند نییه‌،  به‌ڵام چاره‌سه‌رێكی مامناوه‌ندییه‌، له‌ ئه‌گه‌ری دوژمنایه‌تی پلانه‌كه‌ له‌وانه‌یه‌ بگه‌نه‌ ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه‌ به‌بێ هیچ ڕێكه‌وتنێك له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا بێنه‌ ده‌ره‌وه‌.
دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند سه‌رۆكوه‌زیرانێكی پێشووی به‌ریتانیا داوای دووباره‌ ئه‌نجامدانه‌وه‌ی ڕیفراندۆمیان له‌سه‌ر چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد، تێرێزا مه‌ی ڕه‌تیكرده‌وه‌ ڕیفراندۆم دووباره‌بكرێته‌وه‌و ڕایگه‌یاند: با به‌ ئه‌نجامدانی  ریفراندۆمێكی دیكه‌ متمانه‌ له‌ ده‌ست نه‌ده‌ین.

مه‌ی رونیشیكرده‌وه‌: ئه‌نجامدانی ریفراندۆمێكی دیكه‌ زیان به‌ هاوڵاتیان و سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌نێت و ملیۆنان خه‌ڵك كه‌ بڕوایان به‌ دیموكراسی هه‌بووه‌و له‌ 2016 ده‌نگیان بۆ جیابونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا داوه‌، بڕوایان به‌و پڕۆسه‌ لاواز ده‌بێت.

356 جار خوێندراوەتەوە
18/12/2018

بابەتی زیاتر