Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌ ئیدانه‌ی‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی‌ توركیا بۆ سه‌ر كه‌مپی‌ مه‌خموور دەکات


پەیام 

كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌ ئیدانه‌ی‌ هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی‌ توركیای‌ بۆ سه‌ر كه‌مپی‌ مه‌خموور كرد و، دژی‌ ناساندنی‌ قودسیش وه‌كو پایته‌ختی‌ ئیسرائیل داوای‌ هه‌ڵوێستێكی‌ یه‌كگرتوو ده‌كات.

دوێنێ كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی‌ به‌په‌له‌ی‌ له‌باره‌ی‌ په‌لاماره‌كانی‌ ئیسرائیل بۆ سه‌ر خاك و خه‌ڵكی‌ فه‌ڵه‌ستین ئه‌نجام دا.

كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌ ڕایگه‌یاند "پێویسته‌ هه‌ڵوێستێكی‌ یه‌كگرتوو و به‌هێز له‌لایه‌ن وڵاتانی‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ دژی‌ هه‌ر هه‌وڵ و بڕیارێك بێته‌ ئاراوه‌ كه‌ قودسی‌ داگیركراو وه‌كو پایه‌ته‌ختی‌ ئیسرائیل بناسێنێت".

هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌كه‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ پێویسته‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا پاڵپشتیی‌ مافی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ سه‌باره‌ت به‌ شاری‌ قودس بۆ فه‌ڵه‌ستیینییه‌كان به‌رده‌وام بێت.

له‌ لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ مه‌حموود عه‌فیفی‌، وته‌بێژی‌ ئه‌مینداری‌ گشتیی‌ كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌، له‌ پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئیدانه‌ی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ ڕۆژانی‌ ڕابردووی‌ توركیای‌ بۆ سه‌ر كه‌مپی‌ مه‌خموور كرد.

وته‌بێژی‌ ئه‌مینداری‌ گشتیی‌ كۆمكاری‌ عه‌ره‌بی‌ ڕایگه‌یاند "هێرشه‌كانی‌ توركیا بۆ سه‌ر باكووری‌ عێراق به‌ هه‌ر پاساوێك بێت، پێشێلكردنی‌ سه‌روه‌ریی‌ خاكی‌ عێراقه‌ و پێچه‌وانه‌ی‌ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌".

106 جار خوێندراوەتەوە
19/12/2018

بابەتی زیاتر