Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ئەمریکا خۆی ئامادە کردووە سەربازەکانی لە سوریا بکشێنێتەوە


پەیام 

رۆژنامەی Wall Street Journalی ئەمریکی لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمریکا خۆی ئامادە کردووە، تەواوی سەربازەکانی لە باکووری سورویا بکشێنێتەوە. 

رۆژنامەکە پشتبەستوو بەچەند کەسێک ئەو هەواڵەی بڵاو کردۆتەوە و باس لەوە دەکات کە ئەمریکا لە ئامادەکاریدایە کە تەواوی هێزەکانی لە باکووری سووریا بکشێنێتەوە.

هەواڵەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەو هەنگاوە، ستراتیژی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست تێک دەدات و گومان دروست دەکات لەبارەی بەرەنگاری دژی داعش.

لە ئێستادا ئەمریکا لە باکووری سووریا و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پەکەکە/یەپەگە دا خاوەنی ١٥ بنکەی سەربازییە. لە دێرازۆر و حەسەکە سێ بنکەی سەربازیی دروست دەکات. 

لە هەواڵەکەدا باس لەوە کراوە، ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە هەفتەی پێشوو سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ئەنجام داوە و هەڕەشەی کردووە سەبارەت بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆسەر یەپەگە پەکەکە -ی هاوبەشی ئەمریکا. 

هاوکات دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا باسی لە تویتێکدا باسی لەوەکردووە: کە داعشیان لە سوریا تێکشکاندووە و نەیشی شاردووەتەوە تێکشکاندنی ئەو رێکخراوە تەنیا کاری بووە بۆ هێشتنەوەی سەربازەکانی لەو وڵاتە.

380 جار خوێندراوەتەوە
19/12/2018

بابەتی زیاتر