Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نوسەرێکی ئەمریکی زانیاری نوێ لەبارەی کوشتنی جەمال خاشقچی بڵاودەکاتەوە


پەیام 

نوسه‌رێكی ئه‌مریكا ئاشكرایده‌كات چه‌ند گه‌وره‌ به‌رپرسێكی سعودیه‌ دانیان به‌وه‌داناوه‌ كه‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان شازاده‌ی جێنشینی سعودیه‌ له‌ پشت كوشتنی خاشقچییه‌وه‌ بووه‌.

نیكۆلاس كریستۆف نووسه‌ر و شرۆڤه‌كاری سیاسیی ئه‌مریكا دوای سه‌ردانێكی بۆ هه‌ردوو ولاتی یه‌مه‌ن و سعودیه‌، وتارێكی له‌ رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز-دا بڵاوكرده‌وه‌ و نوسیویه‌تی: له‌ گه‌شته‌كه‌یدا گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و راستییه‌ی محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی سعودیه‌ ده‌ستی له‌ كوشتنی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووسی وڵاته‌كه‌یدا هه‌بووه‌.

نیكۆلاس كریستۆف ده‌ڵێت: گه‌وره‌ كاربه‌ده‌سته‌كانی سعودیه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ و دانیشتنه‌ تایبه‌ته‌كانی خۆیاندا دانیان به‌وه‌داناوه‌ كه‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان فه‌رمانی كوشتنی جه‌مال خاشقچی ده‌ركردووه‌و نوسه‌ره‌كه‌ شازاده‌ی جێنشینی سعودیه‌ به‌ شێت و بكوژ ناوده‌بات. 

شرۆڤه‌كاره‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ شازاده‌ی جێنشینی سعودیه‌ به‌ تێكده‌ری ئارامی نێو وولاته‌كه‌ی ده‌زانێت و باسله‌وه‌شده‌كات: به‌و هه‌موو پشتیوانییه‌ ده‌ره‌كییه‌یه‌وه‌ نه‌یتوانی رووبه‌ڕووی میلیشیا حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ببێته‌وه‌و ئه‌و وڵاته‌ی وێرانكرد.

كریستۆف جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ پشتیوانی و په‌یوه‌ندییه‌كانی تڕامپ و زاواكه‌ی بۆ شازاده‌ی جێنشینی‌ سعودیه‌ ته‌نیا بۆ قازانجی  بازرگانیی خۆیانه‌ نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریكا.

252 جار خوێندراوەتەوە
19/12/2018

بابەتی زیاتر