Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤیدیۆ.. بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی دیجلە گۆڕی پێغەمبەر ئیلیاس دەرکەوتووە


پەیام 

كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی به‌نداوی دیجله‌ به‌ هۆی شكانی یه‌كێك له‌ ده‌رگاكانی به‌نداوه‌كه‌، بووه‌ هۆی ده‌ركه‌وتنی پاشماوه‌ی خانووه‌كانی ناوچه‌ی چاریكۆره‌ن كه‌ پێشتر ژێرئاو كه‌وتبوو. 

هاوکات گڵكۆی گۆڕی حه‌زره‌تی ئیلیاس پێش گواستنه‌وه‌ی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و 25 پێغه‌مبه‌ره‌ی ناویان له‌ قورئانی پیرۆزدا هاتووه‌، له‌گه‌ڵ مزگه‌وتی مێژوویی، مه‌دره‌سه‌ و گۆڕستانه‌كانی ناوچه‌كه‌.

دوای ئه‌وه‌ی له‌ 13ی كانوونی یه‌كه‌مدا به‌ هۆی كۆبوونه‌وه‌ی بڕێكی زۆر ئاو له‌ به‌نداوی دیجله‌دا یه‌كێك له‌ ده‌رگاكانی پاش كردنه‌وه‌ی شكا، 270 ملیۆن مه‌ترسێجا ئاو له‌ سه‌ده‌كه‌ ده‌رچوو، به‌مه‌یش نزیكه‌ی 10 مه‌تر ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه‌ دابه‌زی.

دوای كشانه‌وه‌ی ئاوه‌كه‌ پاشماوه‌ی خانووه‌كانی گه‌ڕه‌كی چاریكۆره‌ن، گڵكۆی پێغه‌مبه‌ر ئه‌لیه‌سه‌ع له‌ گردی زیاره‌ت به‌ر له‌گواستنه‌وه‌ی و مزگه‌وت و مه‌دره‌سه‌ و گۆڕه‌ مێژووییه‌كان به‌ده‌ركه‌وتنه‌وه‌.

به‌شێك له‌ دانیشتووانی پێشووی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ پاشماوه‌ی خانووه‌كانیان دیته‌وه‌ و چوونه‌ سه‌ر گۆڕی ئه‌و كه‌سوكارانه‌یان كه‌ كه‌وتبوونه‌ته‌ ژێرئاو و نزایان بۆ كردن. 

عه‌بدولڕه‌حمان كڵچ-ی ته‌مه‌ن ٥٣ ساڵ له‌ یه‌كێكه‌ له‌و هاووڵاتییانه‌ و بە ئاژانسی ئانادۆڵی تورکی راگه‌یاندووە: كه‌ به‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه‌ له‌و گونده‌‌وه‌ كۆچیان كردووه‌ بۆ شارۆچكه‌كه‌.  

عه‌بدولڕه‌حمان كڵچ تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی گونده‌كه‌ ٧٨ ماڵی لێبووه‌ و هه‌موویان خزمی یه‌ك بوون و گوتی: "ئه‌وكاتی بژێوی ژیانمان له‌سه‌ر چاندنی سه‌وزه‌ و میوه‌ بوو له‌ كه‌ناری رووباری دیجله‌".   

 

17822 جار خوێندراوەتەوە
19/12/2018

بابەتی زیاتر