Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کۆشکی سپی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە سوریا ڕاگەیاند


پەیام 

به‌ بڕیارێكی له‌ ناكاو كۆشكی سپی ئه‌مریكا ده‌ستپێكردنی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ سوریا ڕاگه‌یاند.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كۆشكی سپی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: پاش تێكشكاندنی داعش هیج بیناوویه‌ك بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا نه‌ماوه‌ته‌وه‌.

كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: تێكشكاندن شكستپێهێنانی داعش كه‌له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا مه‌ترسی له‌سه‌ر ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست دروستكردبوو مانای كۆتایهاتنی ئه‌ركه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وله‌تی نییه‌.

هاوكات دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ته‌ر ڕایگه‌یاند: داعش تاكه‌ هۆكاری مانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان بووه‌ له‌ سوریا، له‌ ئێستادا كه‌ هێزه‌كانمان داعشی تێكشكاندووه‌ هیج بیانوویه‌ك بۆ مانه‌وه‌مان له‌و ووڵاته‌ نه‌ماوه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه‌: له‌ ئێواره‌ی سێ شه‌ممه‌وه‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان له‌ سوریا ده‌چووه‌و له‌ قۆناغی یه‌كه‌میشدا له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێردا سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ سووریا ده‌كشێنه‌وه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆشكی سپی به‌ ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندووه‌: سه‌رجه‌می هێزه‌كانمان به‌چه‌ند قۆناغێكی جیاواز له‌ ماوه‌ی 60 بۆ 100 ڕۆژدا له‌ سووریا ده‌كشێنه‌وه‌.

به‌رپرسێك له‌ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بۆ ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له‌ سوریا به‌ خیانه‌ت و له‌پشته‌وه‌ لێدان ناوبردووه‌.

له‌ یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌شدا وه‌زیری به‌رگریی به‌ریتانیا ڕایه‌گه‌یاند: له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا  سه‌باره‌ت به‌  تێكشاندنی داعش جیاوازییه‌كی گه‌وره‌ له‌ نێوانماندا هه‌یه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ كشانه‌وه‌ی له‌ ناكاوی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی رابردوو ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هیزه‌ كوردییه‌كانی له‌ سوریا كرد و ڕوو به‌ ئه‌مریكا وتی: بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر تیرۆرستان چاوه‌ڕیی مۆڵه‌تی هیچ كه‌سێك ناكه‌ن.

520 جار خوێندراوەتەوە
19/12/2018

بابەتی زیاتر