Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

٤٠ بیرەنەوتی دیکە لە کێڵگەیەکی نەوتیی عێراق هەڵدەکەندرێت


پەیام 

كۆمپانیای نه‌وتی به‌سڕه‌ گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی جیهانی‌ بۆ هه‌ڵكه‌ندنی‌ 40 بیره‌ نه‌وت واژوو كرد.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند "كۆمپانیای نه‌وتی به‌سره‌ گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای به‌ناوبانگی‌ جیهانیی‌ شڵومبێرگه‌ر واژوو كردووه‌ كه‌ له‌ بواری په‌ره‌پێدان به‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كان كار ده‌كات، به‌ مه‌به‌ستی هه‌ڵكه‌ندنی 40 بیره‌ نه‌وت له‌ كێڵگه‌ی مه‌جنوونی‌ باشووری عێراق".

به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق "كۆمپانیای نه‌وتی به‌سره‌ گرێبه‌ستێكی دیكه‌یشی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای دۆزینه‌وه‌كانی نه‌وت كه‌ ئه‌ویش سه‌ربه‌ هه‌مان كه‌رته‌، بۆ ئه‌نجامدانی ڕووپێوییه‌كی بوومه‌له‌رزه‌یی له‌ كێڵگه‌ی مه‌جنوون، واژوو كردووه‌".

هه‌ردوو گرێبه‌سته‌كه‌ له‌ باره‌گای وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌ به‌غدا به‌ ئاماده‌بوونی سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وت، واژوو كراون، به‌ڵام وه‌زاره‌ته‌كه‌ به‌های گرێبه‌سته‌كانی‌ ئاشكرا نه‌كردووه‌.

دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای ڕۆیاڵ ده‌چ شێڵ، له‌ مانگی ته‌مووزی ڕابردوودا له‌ كێڵگه‌ی مه‌جنوون كشایه‌وه‌، ئێستادا حكوومه‌تی عێراق كاری په‌ره‌پێدان به‌و كێڵگه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ده‌بات.

301 جار خوێندراوەتەوە
19/12/2018

بابەتی زیاتر