Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق و ئێران رووفاتی 50 سه‌ربازی شەڕی نێوانیان ئاڵوگۆڕکرد


پەیام 

هه‌ریه‌ك له‌ عێراق و كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران رووفاتی 50 سه‌رباز كه‌ له‌ سه‌رده‌می جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوانیان، كوژراون ئاڵوگۆڕكرد. 

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ لیژنه‌ی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی بلاَویكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت، عێراق و ئێران رووفاتی ژماره‌ك  سه‌ربازی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوانیان ئاڵوگۆڕ كرد

له‌ به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، بۆ یه‌كه‌مجار عێراق و ئێران له‌ ده‌روازه‌ی سنووریی زرباتییه‌ سه‌ربه‌ پارێزگای واست، ڕووفاتی 50 سه‌ربازه‌كه‌یان، ئاڵوگۆڕكردووه‌.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، عێراق 46 رووفاتی راده‌ستی حكوومه‌تی ئێران كردووه‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا، عێراق رووفاتی چوار سه‌ربازی له‌ ئێران وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌و، پرۆسه‌كه‌ش به‌ ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حكوومی عێراق و ئێران و به‌سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌چووه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: پێشتریش عێراق و ئێران ڕووفاتی ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی دیكه‌یان، كه‌ له‌ جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات كوژرابوون، به‌ سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی له‌ ده‌روازه‌ی شه‌لامچه‌ی  سه‌ربه‌ پارێزگای به‌سره‌ ئاڵوگۆڕكرد.

168 جار خوێندراوەتەوە
19/12/2018

بابەتی زیاتر