Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا به‌ "خێرایی‌‌و ته‌واوه‌تی‌" هێزه‌كانی‌ له‌ سووریا ده‌باته‌ ده‌ره‌وه‌


په‌یام

کۆشکی سپی رایگەیاند، کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دەستیپێکردووە.


سارا ساندەرز، گوتەبێژی کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەمریکا رێکخراوی داعشی بەتەواوی تێکشکاندووە بۆیە قۆناخێکی نوێ دەستپێدەکات و دەستیکردەووە بە کشاندنەوەی هێزەکانی لە سووریادا.

گوتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت "سەرکەوتنەکان بەسەر داعش لە سووریا مانای کۆتاییهێنان بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و کەمپەینەکەی نییە. ئێمە دەستمانکردووە بە کشاندنەوەی هێزەکانمان بۆ ئەمریکا لەکاتێکدا کە دەگوازینەوە بۆ قۆناخێکی نوێ لە کەمپەینی دژی داعش".

هاوكات دۆناڵد  ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە توویتەری خۆی رایگەیاند "ئێمە داعشمان لە سووریا تێکشکاندووە، کە  تاکە هۆکاری مانەوەی هێزەکانمان بوو لەو وڵاتە لەماوەی سەرۆکایەتیی مندا".

بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمریکی، لەماوەی 24 کاژێری داهاتوودا سەرجەم کارمەندەکانی دەکشێنێتەوە.

449 جار خوێندراوەتەوە
20/12/2018

بابەتی زیاتر