Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روسیا پێشوازی ده‌كات له‌ بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ سووریا

 

په‌یام

دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا بە كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە رۆژئاوای کوردستان و هێزەكانی سوریای دیموكرات، ئەو بڕیارەی ترەمپ بە ناپاكی لە قەڵەم دەدات و دەڵێت:" ئەوە خەنجەر دانە لە پشتی ئێمە"، روسیاش خۆشحاڵە بەو بڕیارە.

وەزارەتی دەرەوەی روسیاش پێشوازی لەو بڕیارەی ئەمریكا كرد و لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند ئەو بڕیارە ئاسۆی چارەسەری سیاسی بۆ كێشەی سوریا دەكاتەوە.

ماریا زاخاروڤا وته‌بێژ به‌ناوی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند بە باوەڕی مۆسكۆ ئەو بڕیارەی ئەمریكا كاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر پێكهێنانی لیژنەی دەستوری سوریا و دۆخی ناوچەی تەنەفی نێوان سوریا و ئوردن.

ئاماژەی بەوەشدا  ویلایەتە یەكگرتووەكان دركی بەوە كردووە دژایەتیكردنی ئەو هەوڵانەی لە پرۆسەی ئەستانە لە نێوان روسیا و توركیا و ئێران دەربارەی سوریا دەدرێن، زیان بە بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا دەگەیەنن

 


247 جار خوێندراوەتەوە
20/12/2018

بابەتی زیاتر