Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ریتانیا هه‌ڵوێستی‌ ئه‌رێنی‌ نییه‌ له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ سوریا


په‌یام

وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی بەرگری بەریتانیا، تۆبیاس ئیلوۆد رایگەیاند کە ھاوڕانییە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کەوا شکستھێنانی داعش لە سووریا راگەیاندووە.


تۆبیاس ئیلوۆد لە تویتێکدا ھەڵوێستی خۆی لەھەمبەر ئەو لێدوانەی سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی شکستھێنانی داعش لە سووریا خستووەتەڕوو و نووسیویەتی: "بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ-دا ھاوڕانییم، چونکە داعش بۆ شێوەکانی دیکەی توندڕەوی گۆڕاوە، تەنانەت ھێشتا ھەڕەشەکانی بەھێزی ماوە".

پێشتر سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بەفەرمی کشانەوەی ھێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا رایگەیاندبوو و ئاماژەی بەوەشدابوو کە شکستیان بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ھێناوە.

ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، کۆشکی سپی رایگەیاندبوو کە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەستیکردووە بە کێشانەوەی ھێزەکانی لە سووریا، ھەروەھا ئاماژەی بەوەشدابوو کە شکستیان بە داعش لەو وڵاتەدا، ھێناوە.


208 جار خوێندراوەتەوە
20/12/2018

بابەتی زیاتر