Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی‌ سلێمانی‌: پێنج تۆمەتبار دەستگیركران كە بە زۆر پارەیان لە هاوڵاتییەك وەرگرتبوو


په‌یام

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی –بنكەی پۆلیسی سەرچنار پێنج تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەزۆر پارەیان لە هاوڵاتییەك وەرگرتبوو .


پۆلیسی‌ سلێمانی‌ رایگه‌یاند، لەشەوی 18-12-2018 ، هاوڵاتییەك لە گەڕەكی سەرچنار ناچاردەكرێت بەزۆر سواری ئۆتۆمبێلی ئەو پێنج تۆمەتبارە بێت،دوای ئەوەی لەو شوێنە دور دەخرێتەوە لەشەقامی قلیاسان نزیك رێستۆرانتی داوا تۆمەتبارەكان هەرچی پارەو كەل‌و پەلی هاوڵاتیەكەیە لەگەڵ بڕی سێ‌ هەزارو حەوت سەد دۆلار بەزۆر لێیان سەندوەو لێشیان داوە، دوای ئاگاداركردنی پۆلیسی سەرچنارو وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر و دوای لێكۆڵینەوەی هێزەكانی پۆلیس و وەرگرتنی كامێراكانی چاودێری شوێنی ڕوداوەكە توانرا سەعات 1ی شەوی ڕابردوو لەلایەن بنكەی ناوبراوەوە ئەو تۆمەتبارانە دەستگیربكرێن و دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەشدا گیرا كە كارەكەیان پێ‌ ئەنجامدابو.

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 452 لە یاسای سزادانی عێراقی سەرجەم تۆمەتباران ڕاگیراون كە یەكێكیان ئافرەتە و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیان دەستیان پێكردووە ، دەستیش گیراوە بەسەر بڕی دو هەزار دۆلار لەگەڵ قەمەو چەند چەقۆیەكدا . 

پۆلیسی‌ سلێمانی‌ له‌باره‌ی‌ شوێنی‌ نیشته‌جێبوونی‌ تۆمه‌تباره‌كانه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌، جگە ئافرەتەكە هەرچوار تۆمەتبارەكەی تر كە خەڵكی دەرەوەی شاری سلێمانین.

381 جار خوێندراوەتەوە
20/12/2018

بابەتی زیاتر