Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کەنەکە داوا لە ئەمریکا دەکات پاشگەزبێتەوە لە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە سوریا


پەیام 

كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد داوای دروستكردنی ناوچه‌ی دژه‌ فڕین بۆ ڕۆژئاوای كوردستان و پاشگه‌زبونه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ بریاری كشانه‌وه‌ی هیزه‌كانی له‌ سوریا ده‌كات.

كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد كه‌نه‌كه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌مریكا به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كنیان له‌ سوریا داوایه‌ك ئاڕاسته‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كردووه‌ و تێیدا ده‌ڵێت: پێویسته‌ به‌په‌له‌ ناوچه‌یه‌كی دژه‌ فڕین له‌ رۆژئاوای كوردستان دروستبكرێت و ئه‌وروپا و روسیاش بێده‌نگ نه‌بن.

كه‌نه‌كه‌ داوای له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كردووه‌ كه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ رۆژهه‌ڵاتی فورات و رۆژئاوای كوردستان پاشگه‌ز ببێته‌وه‌.

كه‌نه‌كه‌ راشیگه‌یاندووه‌: توركیا به‌ هه‌ڕه‌شه‌ و په‌لاماره‌كانی ده‌یه‌وێت هاوشێوه‌ی عه‌فرین له‌ به‌شه‌كانی دیكه‌ی رۆژئاوای كوردستان كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌نجام بدات، و داگیری بكات و ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی كۆمه‌ڵكوژیی و به‌ قوربانیی كردنی هه‌زاران هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌و به‌شه‌ی كوردستان.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كه‌نه‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت، شه‌وی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ فه‌رمی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ رۆژهه‌ڵاتی فورات له‌ سوریا راگه‌یاند.

380 جار خوێندراوەتەوە
20/12/2018

بابەتی زیاتر