Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. سەنتەرێک بۆ چارەسەری شێرپەنجە بە راهێنانی سروشتی کرایەوە


پەیام 

ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا و بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان و کونسوڵی ژاپۆن لە ھەرێم و ژمارەیەک لە بەرپرسانی تەندروستی، بەشێکی تایبەت لەناو نەخۆشخانەی ھیوا بۆ چارەسەرکردنی توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە بە شێوەیەکی سروشتی کرایەوە.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا، دۆستی نەجات رایگەیاند: بەشەکە لەناو نەخۆشخانەی ھیوا تایبەت بە چارەسەری توشبووانی شێرپەنجەیە و لە لایەن رێکخراوی شنەبای ژاپۆن-ییەوە دروستکراوە، ئامانج لێی چارەسەرکردنی سروشتی قۆناغی دوای چارەسەری نەخۆشییەکە و سەرھەڵنەدانەوەیەتی. 

دۆستی وتیشی: "زیاتر لە پێنج ساڵە بیرۆکەی راھێنانەوەی سروشتی و چارەسەری سروشتیمان ھەیە و زیاتر لە ٣٠٠ کەسمان ھەیە کە لە شێرپەنجە چاک بوونەتەوە، بەڵام پێشتر ئەم خزمەتگوزارییە لەناو نەخۆشخانەی ھیوا نەبوون بەو ھۆیەوە لە دەرەوە ھۆڵمان بۆ دەگرتن".

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا: "بیرۆکەکە لەوەوە ھاتووە کە لە رووی زانستییەوە ئەم جۆرە راھێنانانە کە بۆ نەخۆشەکانی دەکەین چانسی دروستبوونەوەی شێرپەنجەکەیان زۆر کەم دەکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لەمساڵدا توانیومانە ئەم ھۆڵە دروستبکەین و ئامێرەکانی بۆ دابین بکەین بۆ راھێنانی سروشتی و وەرزش بۆ نەخۆشەکان".

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوەش کرد لە ھۆڵەکەدا ساڵانە زیاتر لە ھەزار کەسی توشبووی نەخۆشی شێرپەنجە راھێنانی پێدەکرێت و ھەوڵ دەدەن ژیانی ئەو کەسانە لە داھاتوودا ئاسایی بکەنەوە. 

 

331 جار خوێندراوەتەوە
20/12/2018

بابەتی زیاتر