Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وتەبێژی کۆمەڵ: لە ناوحکومەت بین و لەدەرەوەی حکومەتیش هەلوێستەکانمان ناگۆڕین


پەیام 

وته‌بێژی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان ڕایگه‌یاند: حیزبه‌كه‌ی‌ به‌شدار بێت له‌ كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌ت یان له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌و كابینه‌یه‌ بێت، له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌ نه‌گۆڕه‌كانی‌ و خزمه‌تكردنی‌ خه‌ڵك به‌رده‌وام ده‌بێت. 

هاوکات جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه‌: هیچ كات بڕیاری‌ پێشوه‌خته‌ ناده‌ن و چاوه‌ڕێی بنه‌ماكانی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت و كارنامه‌ی‌ حكومه‌ت ده‌كه‌ن.

ڕێبوار حه‌مه‌د، وته‌بێژی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌ له‌ میانه‌ی‌ كۆڕێكدا كه‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ چه‌مچه‌ماڵی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ ژێر ناونیشانی‌ (هاوكێشه‌ سیاسییه‌كانی‌ ئێستای‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و هه‌ڵوێسته‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌) بۆی‌ ساز كردبوو، وتیشی‌ "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ دۆخی‌ سیاسی و ئابووریی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ماوه‌ی‌ چوار ساڵی‌ ڕابردوودا دۆخێكی‌ ناجێگیر و نائاسایی بوو، به‌ڵام كۆمه‌ڵ توانیی‌ ڕووسوورانه‌ ئه‌و دۆخه‌ تێپه‌ڕێنێت و، له‌ ئاست جه‌ماوه‌ر و خه‌ڵكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌ربه‌رز بێت.

191 جار خوێندراوەتەوە
20/12/2018

بابەتی زیاتر