Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌میری كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی پێشوازیی له‌ وه‌فدێكی‌ په‌یه‌ده‌ كرد


پەیام 

له‌ شاری‌ هه‌ولێر، مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیی كوردستان پێشوازیی له‌ (سلێمان عه‌ره‌ب) نوێنه‌ری‌ پارتی‌ یه‌كێتیی دیموكرات ناسراو به‌ (په‌یه‌ده‌)‌و وه‌فدێكی‌ یاوه‌ری، كرد.

له‌ دیداره‌كه‌دا وه‌فدی میوان باسیان له‌ بارودۆخی سیاسیی ئێستای‌ ڕۆژئاواو ئه‌و فشارو باره‌ سه‌خته‌ كرد كه‌ پێیدا تێده‌په‌ڕێ‌، وه‌فده‌كه‌ ئومێدیشی خواست بتوانن له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌وێ‌ بۆ داهاتوو كارێك بكه‌ن له‌ ئاست بارودۆخه‌كه‌دابن.

لای‌ خۆیه‌وه‌، مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ده‌ستخۆشیی لێكردن له‌ هه‌ر كارێكی‌ باش كه‌ ببێته‌ مایه‌ی‌ به‌ره‌وپێشچوونی‌ ئه‌زموونی‌ سیاسیی ڕۆژئاوای كوردستان، ئومێدیشی‌ خواست هه‌موو لایه‌كیان بتوانن له‌و ئاسته‌نگانه‌ی‌ ڕوویان تێده‌كات ده‌رچن‌و به‌ یه‌كده‌نگیی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو له‌ئامانجه‌ ڕه‌واكانیان نزیك ببنه‌وه‌و ڕێز له‌ بوون‌و دین‌و ژینی گه‌له‌كه‌یان بگیرێ‌.

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر به‌ وه‌فده‌كه‌ی ڕاگه‌یاند: پێویسته‌ كورد له‌ هه‌موو پارچه‌كانی‌ كوردستان بابه‌تییانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان بكات‌و وه‌ك خۆیان بیانخوێنێته‌وه‌و تێیان بگات‌و باوه‌ڕ به‌قسه‌ی‌ بریقه‌داری بێ‌ ناوه‌رۆكی‌ وڵاتان نه‌كات‌و له‌سه‌ر پێی‌ خۆی‌و به‌یه‌كهه‌ڵوێستیی هه‌موولایه‌ك به‌ره‌وئامانج هه‌نگاو بنێن.

206 جار خوێندراوەتەوە
20/12/2018

بابەتی زیاتر