Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دهۆک.. نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان هاوڵاتیان و خاوەن مۆلیدەکانیشی بێزارکردووە


پەیام 

له‌ پارێزگای دهۆك هاووڵاتیان ناڕه‌زایی له‌ به‌رزیی نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ ده‌رده‌بڕن، خاوه‌ن موه‌لیده‌كانیش له‌و نرخه‌ نوێیه‌ ڕازی نین كه‌ پارێزگار بڕیاری لێ داوه‌.

به‌ر له‌ بڕیاره‌كه‌ی پارێزگار، نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ له‌ پارێزگای دهۆك بۆ ئه‌م مانگه‌ به‌ 12 هه‌زار دینار دیارییكرابوون، به‌ڵام به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكه‌وه‌ بۆ هه‌شت هه‌زار و 500 دینار كه‌مكرایه‌وه‌.

ئێستا خاوه‌ند موه‌لیده‌كان ناڕه‌زاییان هه‌یه‌‌و ده‌ڵێن "به‌و نرخه‌ بۆمان ده‌رناهێنێ، بۆیه‌ ئێمه‌ پابه‌ندی خشته‌ی كاركردنی موه‌لیده‌كان نابین‌و سه‌عاته‌كانی كاركردن كه‌م ده‌كه‌ینه‌وه‌".

پارێزگاری دهوكیش ده‌ڵێ: هه‌ر كه‌سێك پابه‌ندی خشته‌ی كاركردن نه‌بێت سزا ده‌درێت.

273 جار خوێندراوەتەوە
20/12/2018

بابەتی زیاتر