Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ: ئیدی نۆره‌ی رووسیا، ئێران و سووریا یە شەڕی داعش لە سوریا بکەن


پەیام 

سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند "بڕیاری كشانه‌وه‌مان له‌ سووریا چاوه‌ڕوان نه‌كراو نه‌بوو و ئێمە کاری خۆمانکرد و ئێستاش  نۆره‌ی رووسیا، ئێران، سووریا یە شەڕی داعش لە سوریا بکەن. 

له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تویته‌ر، ترەمپ له‌باره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌یان له‌ سووریا ئاماژه‌ی به‌وه داوە ساڵانێكه‌ له‌و پێناوه‌دا كۆشش ده‌كه‌ن و جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ شه‌ش مانگ له‌مه‌وبه‌ر كه‌ به‌ راشكاوی ویستوویه‌تی هێزه‌كانیان له‌ سووریا بكشێنێته‌وه رازی بووه‌ به‌ درێژكردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی سه‌ربازانیان له‌وێ. 

ترەمپ ئەوەیشی نوسیووە: "رووسیا، ئێران، سووریا و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ دوژمنی خۆجێی داعشن، ئێمه‌ كاره‌كه‌مان له‌وێ ده‌كرد و كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماڵ و سه‌رله‌نوێ بونیاتنانه‌وه‌یە. 

هەر لە تویتەکەیدا ترەمپ جەختیشی کردووەتەوە: سەرەڕای ئەوەی هەواڵە ساختەکان چی دەڵێن، بەڵام ڕوسیا و ئێران و سوریا و ئەوانی دیکە بە کشانەوەی هێزەکانمان لە ئەو وڵاتە دڵخۆشنین، چونکە دەبێت چیدی ئەو وڵاتانە بە بێ ئەمریکا شەڕی دژ بە داعش و ئەوانەی ڕقیان لێیانە بکەن.

وتویشیەتی کە دەیەوێت بەهیزترین سوپا لە جیهاندا دروستبکات و خۆ ئەگەر داعش نزیکیان بێتەوە ئەوە وێرانیان دەکەن. 

517 جار خوێندراوەتەوە
20/12/2018

بابەتی زیاتر