Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مۆرینۆ داوا ده‌كات رێز له‌ ژیانی تایبه‌تیی بگیرێت


پەیام 

خۆزی مۆرینۆ راهێنه‌ری پورتوگالی كه‌ له‌ راهێنه‌رایه‌تیی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد دوورخراوه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاند:"ئومێده‌وارم راگه‌یاندنه‌كان رێز له‌ پێگه‌م بگرن و تا كاتی گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ تۆپی پێ، به‌رۆكی ژیانی تایبه‌تیم به‌رده‌ن". 

له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا كه‌ بۆ ئۆرگانه‌كانی راگه‌یاندنی ئه‌ورووپای ناردووه‌، مۆرینۆ رایگه‌یاندووه‌، شانازیی كردووه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی دیاری وه‌ك مانچسته‌ر یونایتد بووه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ داوه‌، باوه‌ڕی وایه‌ كه‌ هه‌وادارانی باوه‌ڕ به‌مه‌ ده‌كه‌ن.

مۆرینۆ وتویەتی: "كاتێك قۆناغێك كۆتایی هاتووه‌، هه‌میشه‌ گه‌وره‌ترین رێزم نیشانداوه‌ و له‌سه‌ری نه‌دواوم. ئومێده‌وارم راگه‌یاندنه‌كان رێز له‌ پێگه‌ی من بگرن و تا كاتی گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ تۆپی پێ، به‌رۆكی ژیانی تایبه‌تیم به‌رده‌ن. ساڵی نوێتان پیرۆزبێت".

خۆزی مۆرینۆ كه‌ مانگی ئایاری 2016، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینگلیزی مانچسته‌ر یونایتد واژووكرد و وه‌ك راهێنه‌ری یانه‌كه‌ ده‌ستبه‌كاربوو، دوێنێ له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌. 

640 جار خوێندراوەتەوە
20/12/2018

بابەتی زیاتر