Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌شێك پارێزەرانی سلێمانی: بە ده‌ستێوه‌ردانی‌ یه‌كیتی‌ وپارتی‌ كۆنگره‌ی‌ سه‌ندیكای‌ پارێزه‌ران دواخراوە


پەیام 

به‌شێك له‌ پارێزه‌رانی‌ سلێمانی‌ دژی‌ دواخستنی‌ كۆنگره‌ی‌ سه‌ندیكای‌ پارێزه‌ران گردبونه‌وه‌یه‌كیان له‌ به‌رده‌م دادگای‌ سلێمانی‌ رێكخست و له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد به‌ رێككه‌وتنی‌ و ده‌ستێوه‌ردانی‌ حزبی‌ یه‌كیتی‌ وپارتی‌ كۆنگره‌ی‌ سه‌ندیكای‌ پارێزه‌ران به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ یاسا و بریاره‌كان بۆ ماوه‌ی‌ ساڵێك دواخراوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌و پارێزه‌رانه‌ جه‌غت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ حزبی‌ له‌ سه‌ندیكای‌ پارێزه‌ران هۆكار بووه‌ له‌ ماوه‌ی‌ سێ‌ ساڵی‌ رابروودا هه‌ڵبژاردنی‌ ده‌سته‌ی‌ لقی‌ سه‌ندیكاكان به‌رێوه‌نه‌چێت نوێنه‌رانی‌ یه‌كیتی‌ و پارتی‌ به‌ نایاسایی ئه‌و پۆستانه‌ به‌رێوه‌به‌رن. 

ئه‌و پارێزه‌رانه‌ داوا له‌ هاوپێشه‌كانیان له‌ هه‌موو هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كه‌ن پاڵپشت و پیشتیوانیان بن بۆ ره‌ت كردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ حزبی‌ و بریاری‌ دواخستنی‌ كۆنگره‌ی‌ سه‌ندیكای‌ پارێزه‌ران له‌ پێناو پاراستنی‌ كارو پێشه‌ و پیرۆزی‌ پارێزه‌رایه‌تیان و ده‌شڵێن رێكاری‌ یاسای‌ و فشاری‌ مه‌ده‌نی‌ دژی‌ ئه‌و بریاره‌ ده‌گرنه‌ به‌ر.

282 جار خوێندراوەتەوە
20/12/2018

بابەتی زیاتر