Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەردۆغان: سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران ناحەقن و پابەندی نابن


پەیام 

سه‌رۆك كۆماری توركیا سزاكانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران به‌ ناحه‌ق ناوده‌بات و دووپاتیده‌كاته‌وه‌ پابه‌ندی ئه‌و سزایانه‌ نابن.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا و حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆككۆماری ئێران، له‌ دوای دانیشتنی پێنجه‌می ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگی ئێران-توركیا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.

له‌سه‌ره‌تای كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌نوسیه‌كه‌ سه‌رۆككۆماری توركیا ڕایگه‌یاند: بۆ كۆتاییهێنان به‌ پێكدادانه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌مان و هێنانه‌دی كه‌شی ئاشتی زۆر هه‌نگاو هه‌یه‌ كه‌ توركیا و ئێران پێكه‌وه‌ بینێن.

ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌ سزاكانی ئه‌مریكا وتی: له‌م قۆناغه‌دا كه‌ به‌ناهه‌ق گوشاره‌كانی سه‌ر ئێران چڕكراونه‌ته‌وه‌ ئێمه‌ به‌رده‌وام  له‌گه‌ڵ گه‌لی ئێرانی برا ده‌بین. 

سه‌رۆككۆماری توركیا ئاشكرای كرد: سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێراندا ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ی خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، وه‌ك توركیا جارێكی دیكه‌ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ پشتیوانی ئه‌و بڕیارانه‌ ناكه‌ین.

لایخۆشیه‌وه‌ سه‌رۆككۆماری ئێران پاش سوپاسكردنی ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێسته‌ روون و یه‌كلاییكه‌ره‌وهكانی له‌پرسی سزاكانی سه‌ر وڵاته‌كه‌ی و ڕایگه‌یاند: ئه‌م گه‌مارۆیانه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌ و ئه‌م كاره‌ی ئه‌مریكا سه‌دا 100 كارێكی تیرۆریستییه.

روحانی له‌باره‌ی ره‌وشی سووریاوه‌ رایگه‌یاند : پێویسته‌ ته‌نها خه‌ڵكی سووریا چاره‌نووسی وڵاته‌كه‌یان دیاری بكه‌ن و توركیا و ئێران به‌ته‌واوی له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا هاوڕان.

له‌كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌رۆككۆماری ئێران هیوای خواست شه‌شه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگی ساڵی داهاتوو له‌ تاران ئه‌نجام بدرێت.

338 جار خوێندراوەتەوە
20/12/2018

بابەتی زیاتر