Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌ كه‌مئه‌ندامان حەوت داواکاری دەدەنە حکومەت


پەیام 

رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به‌ كه‌مئه‌ندامان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا حه‌وت داواكاری ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م حكومه‌ت و له‌ ئه‌گه‌ری‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری ڕێكده‌خه‌ن.

بریاری راگرتنی موچه‌ی ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ی كه‌ فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تن و رێژه‌ی كه‌مئه‌ندامیان له‌ خواری‌ سه‌دا 70وه‌یه‌ ناڕه‌زایی ڕێكخراوه‌كانی به‌دوای خوێداهێنا و له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا حه‌وت ڕێكخراویی تایبه‌ت به‌ كه‌مئه‌ندامان داوای ده‌ستبه‌جێ راگرتنی ئه‌و بریاره‌ و بوونی نوێنه‌ریان له‌ لیژنه‌ پزیشكیه‌كانده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ن هه‌ر بڕیار و رێنماییه‌ك ده‌رئه‌چێت بخرێته‌وه‌ كابینه‌ی نۆیه‌م وخولی پێنجه‌می په‌رله‌مانه‌وه‌.

داواش ده‌كه‌ن رێژه‌ی كه‌مئه‌ندامی بێ موچه‌كان له‌ سه‌دا 55 وه‌ كه‌مبكرێته‌وه‌ بۆ سه‌دا 40.

ئه‌و رێكخراوانه‌ش ده‌ڵێن له‌ ئه‌گه‌ری جێبه‌جی نه‌كردنی داواكاریه‌كانیان خۆپیشاندان ساز ده‌كه‌ن.

346 جار خوێندراوەتەوە
20/12/2018

بابەتی زیاتر