Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بەهۆی بڕیارەکانی ترەمپ وه‌زیری‌ به‌رگری ئه‌مریكا ده‌ستی له‌ كار كێشایه‌وه‌‌


پەیام 

وه‌زیری‌ به‌رگری ئه‌مریكا ده‌ستی له‌ كار كێشایه‌وه‌‌و ده‌ڵێ: با سه‌رۆك كه‌سێكی نزیك له‌ بۆچوونه‌كانی خۆی دابنێت.

(جه‌یمس ماتیس) وه‌زیری‌ به‌رگری ئه‌مریكا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌ پۆسته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند‌و له‌ په‌یامێكیشیدا بۆ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆك وتی: تێڕوانینه‌كانی من بۆ جیهان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی سه‌رۆك ناكۆك بوون.

ماتیس له‌و په‌یامه‌یدا بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێ: تۆ مافی خۆته‌ كه‌سێك له‌و پۆسته‌ دابنێی كه‌ بۆچوونه‌كانی له‌ بۆچوونی خۆته‌وه‌ نزیك بێت.

ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ماتیس دوای‌ ڕۆژێك له‌ بڕیاری‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سوریا دێت كه‌ كاردانه‌وه‌ی نێوخۆیی‌و ده‌ره‌كیی به‌دواداهات.

به‌ ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌میش له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی وه‌زیری‌ به‌رگری، دۆناڵد تره‌مپ له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند: جه‌یمس ماتیس وه‌زیری‌ به‌رگری له‌ كۆتایی مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو خانه‌نشین ده‌بێت.

تره‌مپ به‌ڵێنیشی دا له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا كه‌سێكی دیكه‌ بۆ پۆستی وه‌زیری‌ به‌رگری دیاریی بكات.

352 جار خوێندراوەتەوە
21/12/2018

بابەتی زیاتر