Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئەمریکا مۆڵەتەکەی عێراقی بۆ کڕینی گازی سروشتی و وزەی کارەبای لە ئێران درێژکردەوە


پەیام 

سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومه‌تی عێراقی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ڕاگه‌یاند "ئه‌مریكا هاورده‌كردنی وزه‌ی كاره‌بای له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ عێراق 45 ڕۆژی دیكه‌ درێژ كردووه‌ته‌وه‌".

به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ له‌ گفتوگۆكانی نێوان عێراق‌و ئه‌مریكا تایبه‌ت به‌و بابه‌ته‌ له‌ واشنتۆن به‌شدار بووه‌، عێراق گره‌نتیی 90 ڕۆژی ئه‌مریكای‌ وه‌رگرتووه‌ تا له‌ هاورده‌كردنی كاره‌با و گازی سروشتیی ئێران به‌رده‌وام بێت.

سه‌ره‌تای مانگی ڕابردوو ئه‌مریكا سزا ئابوورییه‌كانی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پانده‌وه‌، عێراق یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ی له‌ سزاكانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئێران به‌خشرابوو، به‌و هۆیه‌وه‌ تا 45 ڕۆژ ده‌یتوانی وزه‌ له‌ئێرانه‌وه‌ هاورده‌ بكات.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه‌ به‌ دووریشی نه‌زانی ئه‌مریكا داوا له‌ عێراق بكات له‌ ڕێی كۆمپانیاكانی خۆیه‌وه‌ كه‌موكورتیی وزه‌‌و گازی سروشتیی وڵاته‌كه‌ی پڕ بكاته‌وه‌.

له‌ ئێستادا عێراق بۆ وزه‌ی‌ كاره‌بای كارگه‌كانی 28 ملیۆن مه‌تر چوارگۆشه‌ گازی سروشتی‌و بۆ دابینكردنی كاره‌باش بۆ هاووڵاتیان 1300 مێگاوات كاره‌با له‌ ئێران.  

361 جار خوێندراوەتەوە
21/12/2018

بابەتی زیاتر