Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فەڕەنسا.. وتەبێژی هێلەک زەردەکان بە ژنی ساڵ دیاریکرا


پەیام 

به‌پێی راپرسییه‌ك كه‌ له‌ فه‌ڕه‌نسا ئه‌نجامدراوه‌، یاریزانی یانه‌ی پاریسانجێرمان كایلیان مباپی به‌ پیاوی ساڵ و وته‌بێژی خۆپیشانده‌ره‌ هێله‌ك زه‌رده‌كانی فه‌ڕنسا پریسیلیا لودۆسكی و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركڵ و به‌ ژنانی ساڵ هه‌ڵبژێردراون.

 

په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی گشتیی فه‌ڕنسا (IFOP) له‌ڕاپرسییه‌كیدا كه‌ بۆ گۆڤاری Paris Match ئه‌نجامیداوه‌، بۆ ده‌ستنیشانكردنی پیاوی ساڵ و ژنی ساڵ، له‌گه‌ڵ چوار هه‌زار كه‌سدا چاوپێكه‌تنی ئه‌نجامداوه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو 18 ساڵییه‌وه‌یه‌.

به‌پێی راپرسییه‌كه‌ یاریزانی ته‌مه‌ن 20 ساڵی پاریسانجێرمان مباپی رێژه‌ی سه‌دا 30ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌ و به‌پیاوی ساڵ هه‌ڵبژێردراوه‌.

هاوکات هه‌ریه‌كه‌ له‌ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا دیدیه‌ر دیشامپس به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 26، سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 14 و سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 12ی ده‌نگه‌كان به‌دوای مباپیدا دێن.

وته‌بێژی خۆپیشانده‌ره‌ هێله‌ك زه‌رده‌كانی فه‌ڕنسا پریسیلیا لودۆسكی رێژه‌ی سه‌دا 30ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌ و به‌ ژنی ساڵ هه‌ڵبژێردراوە.

ئەوەی جێگای تێبینییە راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركڵ هاوشان لەگەڵ پریسیلیا لودۆسكی بەهەمان رێژە لە ریزبەندی یەکەمی ژنی ساڵ دێت و لەدوای ئەوانیش سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا تێرێزا مه‌ی به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 19ی ده‌نگه‌كان به‌دوای مێركڵ و لودۆسكیدا دێت.

پریسیلیا لودۆسكی، به‌ یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ داده‌نرێت كه‌ خۆپیشاندان و چالاكییه‌كانی هێله‌ك زه‌رده‌كانی له‌ فه‌ڕه‌نسا ده‌ستپێكردووه‌.

 

158 جار خوێندراوەتەوە
21/12/2018

بابەتی زیاتر