Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تورکیا بەفەرمی داوای مۆڵەتی کردنەوەی كونسوڵخانه‌ لە کەرکوك و نەجەف دەکات


پەیام 

باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت به‌ فه‌رمی داواكارییان پێشكه‌شی حكومه‌تی عێراق كردوه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی توركیا له‌ شاره‌كانی كه‌ركوك و نه‌جه‌ف.

فاتیح یڵدز، باڵیۆزی توركیا له‌ عێراق به‌ میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندوه‌، به‌لایانه‌وه‌ گرنگه‌ كونسوڵخانه‌ی توركیا له‌  شاره‌كانی كه‌ركوك و نه‌جه‌ف بكرێنه‌وه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ داواكاریی فه‌رمییان پێشكه‌شی به‌رپرسانی عێراق كردوە.

باڵیۆزی توركیا وتیشی له‌ ئێستادا كونسوڵخانه‌كانی توركیا له‌ موسڵ و به‌سره‌ ده‌خه‌نه‌وه‌ كار، هه‌ربۆیه‌ ده‌یانه‌وێت ئه‌و به‌ره‌و پێشچونه‌ش له‌ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق هه‌بێت و دوای كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌كانیش ده‌توانن ناوه‌ندی پێدانی ڤیزا به‌ هاوڵاتیان له‌و دوشاره‌ بكه‌نه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئاسانكاریكردن بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت گه‌شتی توركیا بكه‌ن.


319 جار خوێندراوەتەوە
21/12/2018

بابەتی زیاتر