Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا نیوه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ ئه‌فغانستانیش دەکێشێتەوە


پەیام 

سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریدا نیوه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ وڵاتی ئه‌فغانستان بكشێنێته‌وه‌و، پرۆسه‌كه‌ش له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ستپێده‌كات.

میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویانكرده‌وه‌، دوای بڕیاری كشانه‌وه‌یی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سوریا، هاوكات دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیاریداوه‌ نیوه‌ی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌ ولاَتی ئه‌فغانستان بكشێنێته‌وه‌.

میدیاكان له‌سه‌ر زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكییه‌وه‌ ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردووه‌، كه‌ پاش چه‌ند رۆژێك له‌ ده‌ستپێكردنی كشاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه‌كانیان له‌سوریا، نیوه‌ی ئه‌و هێزه‌ سه‌ربازیانه‌یان كه‌ ئێستا له‌ وڵاتی ئه‌فغانستانن ده‌كشێننه‌وه‌و،پرۆسه‌كه‌ش له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ستپێده‌كات. 

به‌پێی بڕیاره‌كه‌ش، له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌مریكا حه‌وت هه‌زار سه‌ربازی خۆی له‌ ئه‌فغانستان ده‌كشێنێته‌وه‌ ، چونكه‌ به‌پێی زانیارییه‌كان ژماره‌ی ئه‌وسه‌ربازه‌ ئه‌مریكیانه‌ی له‌ ئێستادا ئه‌فغانستانن 14 هه‌زار سه‌رباز ده‌بن.

305 جار خوێندراوەتەوە
21/12/2018

بابەتی زیاتر