Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا: به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ پێشوازی لە کشاندنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا دەکەن


پەیام 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ پێشوازی له‌ بڕیاری ئه‌مریكا ده‌كه‌ن بۆ كشانه‌وه‌ی له‌ سووریا.

مه‌ولود چاوشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا ووتی‌ به‌پێویستی‌ ده‌زانین كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان توركیا و ئه‌مریكادا بێت بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی له‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌ دروست نه‌بێت و پشتیوانی له‌ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریاش ده‌كه‌ین.

ناوبراو راشیگه‌یاند كه‌ توركیا زیاتر له‌ چوار هه‌زار ئه‌ندامی داعشی له‌چالاكی خستووه‌ و پێویسته‌ ئیدی له‌ سووریا تواناكان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری سیاسی چڕبكرێته‌وه‌. 

چاوشئۆغڵو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ رۆژانی سه‌ره‌تای ساڵی نوێ كۆمسیۆنی ئاماده‌كردنی ده‌ستووری نوێی سووریا یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجامبدات و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ چاره‌سه‌ری سیاسیی سووریا.  

154 جار خوێندراوەتەوە
21/12/2018

بابەتی زیاتر