Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیسپانیا: لایەنگرانی سەربەخۆیی دژی کۆبوونەوەی حکومەتی ئیسپانیا و کەتەلۆنیا خۆپیشاندانیان کرد


پەیام 

لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا دژی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی حكوومه‌تی ناوه‌ندیی ئیسپانی له‌ بارسێلۆنا، رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و ناره‌زاییان ده‌ربری. 

كۆمیته‌ی به‌رگری كۆماریی كه‌ له‌ ریزی پێشه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی كه‌ته‌لۆنیا به‌شدارییان كرد، بانگه‌وازیان كردووه‌ بۆ هاووڵاتیان كه‌ بڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان.

دوای بانگه‌وازه‌كه‌ی كۆمیته‌ی به‌رگری كۆماریی ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌نجی ته‌مه‌ن 18بۆ25 ساڵ به‌ ده‌موچاوی داپۆشراوه‌وه‌، به‌شداریان له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌ كرد و په‌شێویان دروستكرد. 

خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان چه‌ندین تایه‌یان سووتاند و ته‌نه‌كه‌ی خۆڵی شاره‌كه‌یان رشت و چه‌ندین گڵۆپی ترافیكیان لێكرده‌وه‌و به‌ربه‌سته‌ ئاسنینه‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیان شكاند و به‌ به‌رد هێرشیان كرده‌ سه‌ر پۆلیس.

هاوكات هێزه‌كانی‌ پۆلیس ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ریان ده‌ستگیركرد و هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردوه‌ كه‌ رێگه‌ ناده‌ن به‌ناوی خۆپیشاندانه‌وه‌ ئاژاوه‌گێری بكرێت و ئاسایشی هاولاَتیان و داموده‌زگاكانی‌ وڵات بكه‌وێته‌ مه‌رتسیه‌وه‌.

92 جار خوێندراوەتەوە
21/12/2018

بابەتی زیاتر