Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

راکان جبوری: ئامادەم بچمە بەردەم دادگا


پەیام 

پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له‌سه‌ر ده‌رچوونی‌ بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ رایگه‌یاند متمانه‌ی ته‌واوی به‌ دادوه‌ره‌كان هه‌یه‌ و ئاماده‌یه‌ بچێته‌ به‌رده‌م دادگا.

راكان سه‌عید پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنی به‌رده‌وامه‌.

راكان سه‌عید له‌سه‌ر كه‌مته‌رخه‌می و به‌ فیرۆدانی‌ موڵكی گشتی‌ له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌وه‌ سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ یاسا به‌سه‌ر هه‌موواندا جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت و به‌بڕیاره‌كانی‌ دادگاوه‌ پابه‌ند ده‌بێت و بڕوای‌ ته‌واوی به‌ حیكمه‌تی‌ دادوه‌ری‌ عیراق هه‌یه‌.

ئه‌و رونكردنه‌وه‌یه‌ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوو  ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكیدا رایگه‌یاند كه‌ به‌پێی مادده‌ی 340ی یاسای سزادانی عیراقی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ  راكان سه‌عید پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ده‌رچووه‌. 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ ئه‌و بڕیاره‌ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ بووه‌ كه‌ راكان سه‌عید، هه‌ڵنه‌ستاوه‌ به‌گرتنەبه‌ری رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر به‌ كۆمه‌ڵێك شتومه‌ك، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ ئه‌و شتومه‌كانه‌ تێكبچن و خراپبن. 

پێشتر پەیام لە سەرچاوەیەکەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەو پارێزگارە بڵاوکردبووەوە

466 جار خوێندراوەتەوە
21/12/2018

بابەتی زیاتر